کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پردی تەیناڵ لەسەر رێگەی سلێمانی - چەمچەماڵ رووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا لە رووداوەکەدا، شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و شۆفێرکی دیکە برینداربوو.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

رائیدی ھاتوچۆ ئەڵێن کەریم، ئەفسەر لە شوێنی رووداوەکەوە بە ترافیک ئێف ئێمی راگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 9ی ئایاری 2021  لەسەر رێگەی سلێمانی - چەمچەماڵ  رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل بووە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سایدی بەرانبەر دواتر پێکدادان لەنێوان ئەو ئۆتۆمبێلەو دوو ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر روویداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەھۆی رووداوەکەوە شۆفێری یەکێک لە بارھەڵگرەکان گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە برینداربووە، هەروەها لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی ھۆکاری ڕوداوەکە دەستیپێکردووە".
س.س
Qaiwan
Qaiwan