کوردستانی
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان: بەشدارنەبووین لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ده‌زگای دژه‌تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک کە باس لەوە دەکات دژە تیرۆر بەشداربووبێت لە كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سولەیمانی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "شه‌وی 8 \9-5-2021 راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی ناڕوون تۆمه‌تی به‌شداربوون له كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سولەیمانی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه‌تیرۆری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هاتووه، گه‌رچی ئێمه نازانین كه نووسه‌رانی راپۆرته‌كه مه‌به‌ستیان له كام هێزی دژه‌تیرۆره له كوردستان، چونكه به‌داخه‌وه تائێستاش وه‌ك ئاشكرایه، دوو هێزی پێشمه‌رگه و دوو ئاسایش و دوو هه‌واڵگری و دوو دژه‌تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه وه‌ك هێزه‌كانی دژه تیرۆر هه‌بێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه هه‌بێت، ئه‌وا حه‌قی وایه خۆیان روونكردنه‌وه بده‌ن، به تایبه‌ت كه ئێمه ئاگاداری هیچ چالاكییه‌كی ئه‌وان نین و ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن".
دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەکردووە "ژه‌نراڵ قاسم سولەیمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه و دەزگای دژەتیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردووه کە قاسمی سولەیمانییش تیایدا دەجەنگا، ئاشکرایە کە بە تیرۆرکردنی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م ئاسته، هەرێمی کوردستان دۆستێکی مێژوویی خۆی لەدەستدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەکی مام جەلالی لەدەستچوو، هەروەها شایانی بیرهێنانه‌وه‌یه كه حكومه‌تی ئێران و حكومه‌تی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی به ئامانجگرتنی فه‌رمانده باڵاكه‌ی ئێران له عیراق، له ساڵی رابردووه‌وه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌یه و، بۆ ده‌ستنیشانكردنی بكه‌ره‌كانی چاوه‌ڕوانی راپۆرتی میدیایی ناكه‌ن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، ئێمه ئه‌و گریمانه‌یه به هه‌ند وه‌رده‌گرین كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان، به تایبه‌ت كه ئاگادارین ماوه‌یه‌كه ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه، (به‌شێكی تایبه‌ت)ی پێكهێناوه بۆ دزه‌پێكردنی زانیاریی چه‌واشه بۆ میدیا ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان و ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه زیان به ناوبانگ و ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان و زۆنی سه‌وز بگه‌یه‌نن. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه‌ش تایبه‌ت به شه‌هیدكردنی حاجی قاسم سولەیمانی له‌م كاته‌دا، لكاندنیشی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن میدیاكانی پارتییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سك، دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و یاریكردن به چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر پێگه حزبی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌كه‌یان كه‌وتووه، به‌تایبه‌تتریش دوای سكانداڵی ده‌ستگیركردن و زیندانی كردنی رۆژنامه‌نووسی گه‌نجی كورد به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، كه متمانه‌ی لای خه‌ڵك و ده‌ره‌وه‌ش بۆ نه‌هێشتوون".
س.س