کوردستانی

دوو مادە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو مادە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕیاریداوە دوو مادە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە لە پسوڵەی خۆراک زیاد بکات کە بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا دابەش بکرێن، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو زیادکردنی مادانە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو دوو مادەیەی وەزارەتی بازرگانی عیراق بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیادیکردووە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە پێکهاتووە لە فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە".

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی خۆراک لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا رێنمایمان بۆ نەهاتووە کە لە کام مانگەوە ئەو دوو مادەیە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan