گێتی
ڤایرۆسی كۆرۆنا هیندستان داگیر دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هیندستان، لە میانەی 24 كاتژمێری داهاتوودا 403 و 738 كەس تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و مەترسی هەڵكشانی زیاتریش هەیە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە لە 24 كاتژمێری رابردوودا "403 ههزار و 738 كەس تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون"، ئەوەشی روونكردووەتەوە كەوا لەو ژمارە تووشبووە "چوار هەزار و 92 گیانیان لەدەستداوە".
پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەشێوەیەكی بەرچاو لە هیندستان بڵاوبووەتەوە و تائێستا زیاتر لە 22 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 130 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
س.س