کوردستانی

دانا عەبدولکەریم: ئەوان درۆ و دراوەکانیان ئاشکرابووە و دەزانین کوێیان دێشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانا عەبدولکەریم: ئەوان درۆ و دراوەکانیان ئاشکرابووە و دەزانین کوێیان دێشێت
مەودا میدیا-

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت"وەک هەمووان دەزانن، ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کوردستانە بەبێ جیاوازی" و دەشڵێت "هەر لەو رۆژەوەی لە پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییمان خواردو بەڵێنمان بە خەڵکداوە، کە بەردەوام دەبین".

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات "هەندێک ئێستا بەدرۆ و بوختان دەیانەوێت ئەو خزمەتکردنەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کە لەماوەی ساڵێک و دە مانگی رابردودا پێشکەشی خەڵکی کوردستانی کردوە، ناشرین بکەن".

دەقی روونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن-ەوە

بۆ رایگشتی
ماوەی چەند رۆژێکە کۆمەڵێک سایت و پەیجی فەیسبووک کە خاوەنەکانیان دەیان ساڵە بەهۆی پێگەکانیانەوە خەریکی دزی و گەندەڵی و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەن، بۆ چەواشەکاری هەواڵی ناراست و بێ بنەماو بوختان ئاراستەی ئێمە دەکەن.

وەک هەمووان دەزانن، ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کوردستانە بەبێ جیاوازی، ئەوانیش ئێستا بەدرۆ و بوختان دەیانەوێت ئەو خزمەتکردنەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کە لەماوەی ساڵێک و دە مانگی رابردودا پێشکەشی خەڵکی کوردستانی کردووە، ناشرین بکەن.

ئەوان درۆ و دراوەکانیان روون و ئاشکرابووە و دەزانین کوێیان دێشێت، بەڵام ئێمە وەڵامی ئەو درۆ و بوختانانەیان بە هەوڵ و خزمەت و پرۆژە بەردەوامەکانمان دەدەینەوە کە ئێستا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کاریان تێدا دەکرێت.

لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، ئەو بوختان و چەواشەکارییانە لە کاروانی ئاوەدانی نامانوەستێنێت و هەر لەو رۆژەوەی لە پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییمان خوارد و بەڵێنمان بە خەڵکداوە، کە بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان لێبڕاوانە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و سوودی گشتی.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan