عیراقی

لیوایەکی پێشمەرگە: چەکدارانی داعش بەردەوامن لەسەر هێرشکردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیوایەکی پێشمەرگە: چەکدارانی داعش بەردەوامن لەسەر هێرشکردن
مەودا میدیا-پێشکەوت حاجی
 
جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرایکرد بەهۆی بوونی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقدا هەیە، چەکدارانی داعش جموجۆڵیان زۆر زیادیکردووە، هەماهەنگی نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان زۆر هێواشە و داعش سودمەندی سەرەکییە.
 
لیوا قارەمان کەمال جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ساڵی 2019وە تائێستا بڕیارە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی نێوان سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە پڕبکرێتەوە، کە مەوداکەی 50 بۆ 60 کیلۆمەتر دەبێت و چەکدارانی داعش بەبێ هیچ ترسێک هاتوچۆی تێدا دەکەن و خۆیان بۆ هێرشکردن ئامادە دەکەن".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا چەندینجار وەفدی هەرێم و بەغدا سەبارەت بەو بابەتە کۆبوونەتەوە و سوپای عیراق چەندین بڕیاری لە کۆبوونەوەکان باسکردووە، بەڵام بەداخەوە دواتر لێی باشگەز دەبنەوە، هەفتەی رابردوو سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر هەمان بابەت کۆبووەوە و چاوەڕێ دەکەین کاری جدی لەسەر بکرێت، بەڵام کارەکان زۆر هێواش دەڕۆنە پێشەوە".
 
باسی لەوەشکرد "تا ئەو بۆشاییە ئەمنییە بمێنێت و هەماهەنگی لەنێوان سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا نەبێت، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش سودمەند دەبن و رۆژ لەدوای رۆژ خۆیان باشتر رێکدەخەنەوە".
 
لەکۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو "چەکدارانی داعش بەردەوامن لەسەر هێرشکردن بۆ سەر پێگەکانی سوپای عیراق، هەروەها هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەت لەم مانگی رەمەزانەدا هێرش و جموجۆڵەکانیان زۆر زیادیکردووە، بەڵام زیاتر هێرش دەکەنە سەر سوپای عیراق و تائەم کاتە، زەرەر و زیانییان بە پێگەکانی سوپای عیراق گەیاندووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان