کوردستانی
ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەک هاوڵاتی کورد کە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی وڵاتی هیندستانیان کردبوو، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن.
پاش ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی، 68 هاوڵاتی کورد کە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی وڵاتی هیندستانیان کردبوو، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێن.
پ.ح