کوردستانی
دوو کەس بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد دوو کەس بە دراوی ساختەوە لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکراون کە هەوڵی ساغکردنەوەی دراوە ساختەکانیان داوە لە ناوبازاڕی پێنجوێن، لەئێستادا دانییان بە تاوانەکەدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بەناوەکانی (ک.ح.ف) و (ک.ل.ر) کە تەمەنیان 20 ساڵە، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە راگەیاند، ویستوویانە دراوی ساختە لە ناوبازاڕی پێجوێن ساغبکەنەوە، پۆلیسی پێنجوێن دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و دەستییان بەسەر بڕیک دراوی ساختەدا گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە دراوەکان دیناری عیراقی و دۆلاری ئەمەریکین، لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر راگیراون و دانییان بە تاوانەکەدا ناوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پ.ح