کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-
 
وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر-پیرمام کەسێک گیانی لەدەستدا و زیانی مادی لێکەوتەوە
 
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "کاتژمێر 9:00ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەسەر رێگای هەولێر-پیرمام بەرانبەر بەفرین سیتی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمێگایەکی تایبەت کە لە هەولێر بەرەو پیرمام دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەرەو ناوەڕاستی شەقامەکە رۆیشتووە و چووەتە سایدی بەرانبەر و لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رووبەڕوو پێکیانداداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم رووداوەش بووە هۆی گیانەدەستدانی کەسێک و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە".
 

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan