عیراقی
سەبارەت بە دروستبوونی قەیرانی ئاو هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداری دروستبوونی قەیرانی ئاو دەدات لە وڵاتدا، ئەمەش جگە لە ئاو کێشەی کەمبوونەوەی کارەباش دروستدەکات.
سادق سلێتی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عیراقییەکان هۆشداری دروستبوونی قەیرانی ئاو دەدات، رووبارەکانی دیجلە و فورات بە رێژەی 50٪ کەمیان کردووە و مەترسی هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ دروست بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە "کەمبوونەوەی ئاو و دروستبوونی قەیرانی ئاو، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی".
پ.ح