عیراقی
وەزیری ناوخۆی عیراق: کەرکوک هێڵی سوورە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاند "دەبێت گرووپە تاوانکاری و تیرۆریستییەکان ئەوە باش بزانن ئاسایشی کەرکووک هێڵی سوورە، پۆلیس و سوپای عیراق شەرەفی نیشتمانن".
عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق، لە کەرکوک سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی بە ئامادەبوونی فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک و ژمارەیەک فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند "دەبێت گرووپە تاوانکاری و تیرۆریستییەکان ئەوە باش بزانن ئاسایشی کەرکووک هێڵی سوورە، داوا لە فەرماندەی هێزەکان دەکەم هەماهەنگی بۆ سەقامگیریی کەرکووک بکەن، کەرکووک عێراقێکی بچووککراوەیە و حکوومەت گرنگی پێدەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد "پۆلیس و سوپای عیراقی شەرەفی نیشتمانن ، ئەوەی یاسا و رێنماییەکان پێشێل بکات رووبەڕووی دەبینەوە، ئاسایشی کەرکووک هێڵی سوورە".
پ.ح