کوردستانی

بەرنامەی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرنامەی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ رۆژانی جەژن بەرنامەی تایبەت بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی دانەنراوە، ئاماژە بەوەشدەکات هەروەک مانگی رەمەزان کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان.


جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە 

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ رۆژانی جەژن بەرنامەیەکی تایبەت دانەنراوە بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان، بەڵکو بەهەمان شێوەی مانگی رەمەزان کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای مانگی رەمەزان بەرنامەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan