کوردستانی
بەهۆی چەکدارانی ئێرانەوە کۆڵبەرێک لە ئاودا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی ئورمیە لەکاتی کۆڵبەریدا و بەهۆی راوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی فڕێداوەتە ناو رووبارێک، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی ئورمیە لەکاتی کۆڵبەریدا و بەهۆی راوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی فڕێداوەتە ناو رووبارێک، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە 9ی ئایاری 2021 کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرزاد جەباری" تەمەن 30 ساڵان لە کاتی کۆڵبەری خۆی خستووەتە ناو رووباری بنار و گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرزاد جەباری خەڵکی گوندی مەنسوورئاوای سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە بووە و دوای ئەوەیکە کە کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سوپا بۆ ئەوەیکە دەستبەسەر نەکرێت خۆی فڕێ داوەتەوە نێو رووبارەکە و گیانی لەدەستداوە.
س.س
س.س