کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاری دانانی باجی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی چاکسازی لە بواری باج رەوانەی پەرلەمانی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئایاری 2021 فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی چاکسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد".
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر
ئاماژە بەوەشکراوە "چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی کە پێداگرى لەسەر چاکسازیی سیستەمی باج بە شێویەکی دادپەروەرانە دەکاتەوە لە وەرگرتنی باج و گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و میکانیزم و پێوەری تازە بۆ رێکخستنی باج و لەو پێناوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێکاری گرتووەتەبەر کە بریتین لە:
یەکەم: بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەکان و مەوادی کیمیایی تایبەت بە سوتەمەنییەکان و پاشەڕۆی سوتەمەنییەکان، باج بەم شێوەیە وەربگیردرێت کە لە ڕێکەوتى 5ی ئاداری 2021 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە:
ـ 7% باج لە بەها لە کاتی هاوردەکردن
ـ 4% باج لە بەها لە کاتی هەناردەکردن
دووەم: مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز رایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت.
سێیەم: وردبینیی بڕی باجی خەمڵێنراو لە لایەن وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان ئەنجام دەدرێت.
چوارەم: دەبێت سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکار (Suppliers) خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمار بکەن.
پێنجەم: وەرگرتنی باج لە کارمەندی بیانیی بواری نەوت و گاز کە لە ڕێکەوتى 2021/1/17 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
س.س