کوردستانی
پرۆسەی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک لە شاری سلێمانی راگیراوە هەڵنەوەشاوەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات فرۆشتنی ئەو قوتابخانانە نایاساییە.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "نووسراوی شارەوانی کراوە بۆ فرۆشتنی ئەو قوتابخانانە لەگەڵ چەندین لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کردووە و ئەم پرۆسە ئێستا راگیراوە (ھەڵنەوەشاوەتەوە)".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەدڵنیای فرۆشتنی ئەم قوتابخانانە بەم شیوەیە نایاسایە، ھیچ پرسێک بە پەروەردە نەکراوە کە چارەنووسی ئەو خوێندکارانە چی لێدێت، وەزارەتی پەورەردە پێیان راگەیاندوین، نوسراویان کردوەو بەم کارە رازینین".
باسی لەوەشکردووە "بەپێی یاسا، ئەگەر شوێنی قوتابخانەیەک بە کەڵکی خوێندن نەما، دەبێت بە پلانی پەورەردە و بە کێبرکێ بێت، کۆی ئەو پارەش لە فرۆشتنی دەستدەکەوێت لە دروستکردنی قوتابخانەدا خەرجبکرێت، خوێندنی ئەو خوێندکارانەی ئەو سنوورە بە دروستی چارەسەر بکرێت".
س.س
س.س