کوردستانی
کوشتارگەی سلێمانی ئاماری گۆشتی بەکارهێنراوی مانگی رەمەزان بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی سلیمانی ئاماری کوشتارگەی بڵاوکردەوە لەماوەی مانگی رەمەزاندا، بەپێی ئامارەکە بێت لەماوەی ئەو مانگەدا دوو هەزار و 480 تۆن گۆشت رەوانەی بازاڕەکان کراوە.
د. شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی سلێمانی بە مەود امیدیای راگەیاند "بەدرێژای مانگی رەمەزان ستافی کوشتارگە بە گشتی بەردەوام بوون لەکار و ئەرک، هەروەها بە درێژایی ئەو مانگە دوو هەزار و 480 تۆن گۆشتی تەندروست رەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی ئەو مانگەدا لەلایەن تیمە پزیشکیەکانەوە 9 تۆن و 550 کیلۆ گۆشت دیاریکراوە کە لە رووی تەندروستی و بەهایی خۆراکییەوە نەشیاو بوو بۆ بەکارهێنان و هەڵگری نەخۆیشیە مرۆژەڵییەکان بوون زیانی بە تەندروستی دەگەیاند، بۆیە لەناوبران".
س.س