کوردستانی
پارتێکی کوردستان لەبەر ساختەکاری بەشداری هەڵبژاردنەکانی عیراق ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، جیاواز لە لایەنەکانی دیکە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بڕیاریداوە بەشداری نەکات لەو هەڵبژاردنە.
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە
سەلام کەریم، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی بڕیاری بەشدارینەکردنی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری سەرەکیمان بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو ساختەکارییانە بوون کە لە هەڵبژاردنەکانی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا کرا".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "پێمان وایە لەم هەڵبژاردنەدا هەمان سیناریۆی هەڵبژاردنی پێشوو دووبارە دەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەڵبژاردن لە عیراقدا شتێکی نەگۆڕە و هیچ لە بارودۆخی عیراق و خەڵک ناگۆڕێت، ئەمەش یاریکردنێکی نێودەوڵەتییە کە لە عیراقدا ئەنجام دەدرێت کە ناوی نراوە هەڵبژاردن".
س.س