کوردستانی
شارەوانی سلێمانی: هەواڵی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک دوورە لە راستییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ھەواڵی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک دوورە لەراستییەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ھەواڵی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەک دوورە لەراستییەوە
لە روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە "لە زۆربەی سایت کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵی فرۆشتنی چەند قوتابخانەیەکی ناوشاری سلێمانی بڵاوکراوەتەوە کە دوورە لەراستییەوە، تەنھا دووقوتابخانە کە خویندن بەزمانی تورکییە و خویندن تێیاندا ساڵانە بە پارەیە، ئەم دوو قوتابخانەیە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بەراوێژ لەگەڵ وەزارەتی پەروردە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کەمی قوتابخانە و بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەو دوو قوتابخانەیە بفرۆشرێت بەزیادکردنی ئاشکرا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دواتر بڕیار دەرچوو بە ھەڵوەشاندنەوەی فرۆشتنی لەگەڵ راگرتنی زیادکردنەکە و بڕیاری راگرتنی زیادکردنەکە لە پەیجی فەرمی سەۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بڵاوکرایەوە لە رێکەوتی 3ی ئایاری 2021 لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ دا بڕیاری بڵاوکراوەتەوە".
ئەم روونکردنەوەی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانیش دوای پۆستێکی فەیسبووکی عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان دێت کە باسی لە فرۆشتنی ئەو قوتابخانانە کردبوو.
س.س
ئەم روونکردنەوەی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانیش دوای پۆستێکی فەیسبووکی عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان دێت کە باسی لە فرۆشتنی ئەو قوتابخانانە کردبوو.
س.س