کوردستانی

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئایاری 2021 کاتژمێر 6:30 خولەک لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان".

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەقفی سوننی عیراقی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکەین".

نەبەز ئیسماعیل باسی لەوەشکرد "تاوەکو ئێستا بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیارینەکراوە، ئەو هەواڵانەی کە بڵاودەکرێنەوە تەنیا رای کەسین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan