عیراقی

پەرلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە وەزیری تەندروستی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە وەزیری تەندروستی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کاتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان وەزیری نوێی تەندروستی سوێندی یاسایی دەخوات و دەست بەکاردەبێت.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای جەژنی رەمەزان دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێدەکاتەوە، دوای تەواوبوونی جەژن چاوەڕێی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین بە فەرمی ئاگادارمان بکاتەوە بۆ دەستپێکردنەوە دانیشتنەکان".

ئەو ئەندامەی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری نوێی تەندروستیی عیراق سوێندنی یاسایی دەخوات دەستبەکاردەبێت، هەروەها لە دانیشتنەکاندا بە گشتی چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان