کوردستانی

هاتوچۆی دهۆک ئاماری چوار مانگی رووداوەکانی ئەمساڵی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی دهۆک ئاماری چوار مانگی رووداوەکانی ئەمساڵی ئاشکراکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت لە سەرەتایی ساڵی 2021وە  تاوەکو کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاکە 252 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، ئاماژە بەوەشدەکات لەو رووداوانەدا 29 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
موقدەم ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پلانی ئەمنی هاتوچۆی پارێزگاکەی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد "لە رۆژانی جەژندا سەرجەم کارمەندانی هاتوچۆ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لە ئەرکدا دەبن و لە هەموو ترافیک لایتەکانیش پۆلیسی هاتوچۆی لێدەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆژانی جەژندا هەر ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا بگیرێت، تاوەکو دوای جەژن رادەستی خاوەنەکەی ناکرێتەوە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک هاوئاهەنگیان لەگەڵ هەموو دامودەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک کردووە، وەکو پۆلیس و پێشمەرگە و زێرەڤانی و دادگای باڵای پارێزگای دهۆک".

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماری چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵی خستەڕوو و رایگەیاند "لە سەرەتایی ساڵی 2021وە  تاوەکو کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاکە 252 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، لەو رووداوانەشدا 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 282 کەسیش بە سەختی برینداربوون".
 
س،س
Qaiwan
Qaiwan