کوردستانی
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئامارێکی مەترسیدار ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە مانگی رەمەزاندا بڕی 34،327 تۆن کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە لە مانگی رەمەزاندا 33 کۆگا و دوکان و شوێن بەھۆی سەرپێچیەوە داخراون.
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە
بەرێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماری ئەو کەلوپەلە بەسەرچووانەی بڵاوکردەوە کە لەماوەی مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا لە پارێزگای ھەولێر، سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان دەستیان بەسەردا گرتووە.
بەپێی ئامارەکە بێت، بڕی 34،327 تۆن و لەگەل داخستنی 33 کۆگا و دوکان و شوێنی بازرگانی و زیاتر لە 9 ھەزار جار لە ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێم و ئیدارەی گەرمیان تیمەکانی چاودێری بازرگانی کە نەوزاد کامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی سەرپەرشتی دەکات سەردانی شوێن و دوکان و مۆل شوێنە بازرگانیەکانی کردووە، 197 سەرپێچی جۆراوجۆریشیان دیاری کردووە بە بڕی زیاتر لە 16 ملیۆن دیناری عیراقی سزای ئەو کەسانە دراوە کە سەرپێچیان کردووە.
س.س