کوردستانی
یەکێتیی مامۆستایان: داوا لە حکومەت دەکەین کۆتایی بە لێبڕنی نایاسایی مووچە بهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کۆتایی بە لێبڕینی نایاسایی مووچە بهێنێت، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ دەبێت خزمەتییان لە بەرچاوە بگیرێت و بە بەردەوامیی کرێکانیان پێبدرێت، یاخود بکرێن بە هەمیشەیی.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئایاری 2021 لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی 59 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانەوە رایگەیاند "داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە لێبڕێنی نایاسایی مووچە بهێنێت، هەروەها ژمارەی بانکی بۆ سەرجەم مامۆستایان بکاتەوە و مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە خزمەتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەرچاو بگیرێت و کرێکانییان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت، یاخود بکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی، هەروەها پلە بەرزکردنەوە لە ساڵی 2015وە راگیراوە پێویستە دەستپێبکاتەوە".
پ.ح