عیراقی
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی ئاراستەی کاربەدەستانی عیراق کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سەبارەت بە ئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانی عیراق نیگەرانن، ئیدانەی ئەو کارانە دەکەن کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی وڵات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئایاری 2021 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە جریوەیەکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی بەردەوامیی هەڕەشەكان بۆ سەر خۆپیشاندەرانی عیراقی و دووبارەبوونەوەی بە ئامانجگرتن و هێرشكردنەسەریان دەكەین".
ئەوەشی خستەڕوو "بەتوندی ئیدانەی ئەو كارانە دەكەین، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی و بارگرژییەكانی وڵات، پێویستە سنوورێک دابندرێت بۆ ئەو كردەوانە و تۆمەتباران رادەستی دادگا بکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو "بەتوندی ئیدانەی ئەو كارانە دەكەین، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی و بارگرژییەكانی وڵات، پێویستە سنوورێک دابندرێت بۆ ئەو كردەوانە و تۆمەتباران رادەستی دادگا بکرێن".
پ.ح