عیراقی

سێ وەزارەتی حکومەت لەیەک وەزارەتدا یەکدەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ وەزارەتی حکومەت لەیەک وەزارەتدا یەکدەخرێن
مەودا میدیا- 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا بە یەکخستنی وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ لە یەک وەزارەتدا، لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئایاری 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا بە یەکخستنی وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ لە یەک وەزارەتدا بەناوی وەزارەتی ئابووری، لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بڕیارەکە بە دروست دەزانێت.

لیژنەی ئابووری و وەبەرهینان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارەکە بە دروست دەزانێت بەهۆی ئەوەی پێیان وایە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی لە عیراق داڕماوە، بە لێکدانی هەرسێ وەزارەت، دەتوانرێت بوژاندنەوە بدرێت بە هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و پێویستییان بە بڕیاری سیاسیی نییە.

 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان