کوردستانی

سبەینێ دەوامی فەرمانگە حکومییەکان هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دەوامی فەرمانگە حکومییەکان هەیە؟
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە هاوڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت سبەی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، تەنها یەکەم رۆژی جەژن پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری کەمێک پێش ئێستا لە پەیامیکدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە رایگەیاند "بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و  موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتیی و عیراق و جیهان بە گشتی دەکەین، هاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە 12ی ئایاری 2021 دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنها رۆژی پێنجشەممە کە یەکەم رۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەوامی فەرمیش هەفتەی ئایندە لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 16ی ئایاری 2021 دەستپێدەکاتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan