کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر باس لە کردنەوەی شوێنە گشتییەکان دەکات لە رۆژانی جەژندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-پێشکەوت حاجی
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "بەپێی ئەو بەیاننامەیەی دەرمانکردووە قایمقامییەتەکان سەرپشککراون لە چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان، لە رۆژانی جەژندا ئەرکی ئەوان دەبێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سێ رۆژی جەژندا چاودێری شوێن و بازاڕە گشتییەکان ناکەین، بەڵکو بەیاننامەمان ئاراستەی سەرجەم قایمقامییەتەکان کردووە و ئەوان بەرپرسن لە چاودێریکردن و ئەرکی ئەوان دەبێت".
سەبارەت بە کردنەوەی شوێنە گشتییەکان و دروستبوونی قەرەباڵغی روونیکردەوە "بەهەمان شێوەی قایمقامییەتەکان بڕیار لەسەرکردنەوەی شوێنە گشتییەکان دەدەن، بێگومان بە پشتبەستن بە رێکارە تەندروستییەکان".