کوردستانی

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی کوردستانی راگەیاند بۆ سێ رۆژی جەژنی رەمەزان.

 لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "رۆژی پێنجشەممە پێشبینى دەکرێت ئاسمانى هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت وە لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم پلەکانى گەرما نزیکەى 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ, خێرایی با (5-15)کم دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژی هەینى ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت وە هەندێ کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت بە بەراورد لە گەڵ رۆژی پێشوودا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "رۆژی شەممە ئاسمانى ناوچەکانى هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە شەودا ناوچەکانى باکوور و ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگای دهۆک و سلێمانى, پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوى رۆژی پێشوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan