عیراقی
هاوردەکردنی دوو جۆر میوە قەدەغە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق به‌ھۆی نزیكبوونه‌وه له‌واده‌ی پێگه‌یشتنی كاڵه‌ك و شوتی و به‌رھه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ناوخۆ بڕیاریدا ھاورده‌كردنی كاڵه‌ك و شووتی بۆ ناوخۆی عیراق قه‌ده‌غه بكات.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق به‌ھۆی نزیكبوونه‌وه له‌واده‌ی پێگه‌یشتنی كاڵه‌ك و شوتی و به‌رھه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ناوخۆ بڕیاریدا ھاورده‌كردنی كاڵه‌ك و شووتی بۆ ناوخۆی عیراق قه‌ده‌غه بكات.
حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند "له رۆژی 11ی ئایاره‌وه ھاورده‌كردنی كاڵه‌ك و شووتی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنووریه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت، هەروەها 10 رۆژ واده‌ش دراوه به‌و بازرگانانه‌ی كه پێشتر مۆڵه‌تی ھاورده‌كردنیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن و شوتی و كاڵه‌كه ھاورده‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه".
ئه‌م ھه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ رێگە له زیانی جوتیارانی عیراق كه ساڵانه به‌ھۆی ھاورده‌كردنی به‌رھه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له سوریا و ئێران و توركیاوه به ملیۆنان دینار زەرەریان لێدەکەوێت.
س.س
س.س