کوردستانی

تەرمی گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دوای دیارنەمانی گەنجێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لەناو رووباری چۆمان و لە نزیک گوندی کەورتەی سەر بە قەزای چۆمان دۆزرایەوە.

موقدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئایاری 2021 دوای دیارنەمانی گەنجێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لەناو رووباری چۆمان و لە نزیک گوندی کەورتەی سەر بە قەزای چۆمان دۆزرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە ناوی (م، م) و تەمەنی 28 ساڵە نازانین لەکاتی مەلەکردن خنکاوە یان خۆی فڕیداوەتە ئاوەکە بەمەبەستی دیکە، بۆیە لیكۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بە مەبەستی دەستکەوتنی زانیاری زیاتر".

س.س
Qaiwan
Qaiwan