عیراقی
مستەفا کازمی: ئەوەی لەماوەی یەک ساڵ کردوومانە لە 17 ساڵی پێشتر نهكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵیك بەسەر پیکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی، سەرۆک وەزیرانی عیراق وتارێکی پیشکهشکرد و دەڵێت "لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروستکردووە" و دەشڵێت "ئهوهی كابینهكهی له ماوهی ساڵێك كردوویهتی له 17 ساڵی پێشوو نهكراوه".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق باس لەوە دەکات "ئەم کابینەی حكومهت لە بارودۆخێکی نائاسایی ترسناک لەدایکبوو" و ئاماژە بەوەش دەکات "عیراق لەم کاتەدا بەهۆی قەیرانێکی گەورە و چارەنووسسازەوە لەمەترسییەکی گەورەدایە".
کازمی روونیشی دەکاتەوە "لێکتێگەیشتنی باش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان كراوه وەکو سەرەتایەک بۆ چارەسەکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان".
باس لەوەش دەکات "چاودێریی رێککەوتنی شنگالمان کردووە" و دەشڵێت ""ئەوەی لە یەک ساڵ کردوومانە لە 17 ساڵی پێشتر نهكراوه".
ک. ر