کوردستانی
قوباد تاڵەبانی بۆ چەند مەبەستێک سەردانی کۆماری ئەرمینیا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی كۆماری ئەرمینیا دەکات و باس لەوەش دەکرێت سەردانەکەی بە مەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجانی دەبێت.
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت "سەردانەکەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سێ رۆژ دەبێت کە ئەمڕۆ 14/5 دەستپێدەكات" و دەشڵێت "قوباد تاڵەبانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات".
دەقی راگەیاندراوەکەی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی :
قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەرمینیا دەكات
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان.
لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ ١٤/٥ دەستپێدەكات، جێگری سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات.
لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح بەشدار دەبن.
ک. ر