ئابووری

عیراق خاوەنی چەند تۆن زێڕە؟ ریزبەندی چەندەمینی جیهانە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق خاوەنی چەند تۆن زێڕە؟ ریزبەندی چەندەمینی جیهانە؟
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی جیھانیی زێڕ رایگەیاندووە ئەمەریکا زۆرترین یەدەگی زێڕی ھەیە لەسەر ئاستی جیھان و بە 8 ھەزار تۆن و 133 کیلۆگرام لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە، ئەڵمانیاش بە 3 ھەزار تۆن و 362 کیلۆگرام لە پلەی دووەمدا ماوەتەوە.

ئەنجومەنی جیھانیی زێڕ دەڵێت "بانکی ناوەندی عیراق توانیوویەتی بەرگری لە ریزبەندی خۆی بکات لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەی زۆرترین یەدەگی زێڕیان ھەیە، لەو خشتەیەی ئەنجومەنی جیھانیی زێڕدا ھاتووە عیراق لە پلەی 38 ھەمینی ئەو 100 وڵاتەی جیھانە".

باس لەوەش دەدکات "لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عیراقیش پلەی پێنجەمی ریزبەندییەکەی گرتووە لە بوونی زۆرترین یەدەگی زێڕدا و خاوەنی 96 تۆن و 300 کیلۆگرامە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب