کوردستانی

لە ناوچەیەکی گەشتیاری هەرێم خێزانێکی سێ کەسی خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ناوچەیەکی گەشتیاری هەرێم خێزانێکی سێ کەسی خنکان
مەودا میدیا-

لە ناوچەی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ نزیک کانی ماران خێزانێکی سێ کەسی لەکاتی مەلەکردندا خنکاون و تائێستا تەرمی یەک ئەندامییان دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای سۆران رایگەیاندووە، بەهۆی مەلەکردنەوە خێزانێکی سێ کەسی لە ناوچەی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ لە نزیک کانی ماران خنکاون، هەروەها تا ئێستا تەرمی ژنەکەیان دۆزیوەتەوە.

ساڵانە و لە وەرزی بەهار و هاویندا گەشتیارێکی زۆر بەمەبەستی حەوانەوە و کات بەسەربردن روو لەناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم دەکەن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan