کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 13 کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا 13 کەس برینداربوون
مەودا میدیا-

لەسەر رێگای نێوان هەولێر کۆیە نزیک ناحیەی شۆڕش لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل 13 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد ئێوارە ئەمڕۆ کاتژمێر چوار بەهۆی تێپەڕینی هەڵەوە لەسەر رێگایهەولێر و کۆیە نزیک ناحیەی شۆڕش پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا دروستبوو و 13 کەس برینداربوون کە 9 سەرنشین لە رەگەزی نێرن و4 سەرنشین لە رەگەزی مێ.

Qaiwan
Qaiwan