کوردستانی
پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکان دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی سێ رۆژ بە سێ رۆژ لە نێوان ئامادەیی و بنەڕەتیدا دەستیپێکردەوە، هەروەها دایکان و باوکان سەرپشک کراون لە ناردنەوەی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە.
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر
دوێنێ شەممە 15ی ئایاری 2021 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئایاری 2021 پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی سێ رۆژ بە سێ رۆژ لە نێوان ئامادەیی و بنەڕەتیدا دەستپێدەکاتەوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، دایکان و باوکان سەرپشک کراون لە ناردنەوەی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە و دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام بن لە خوێندن، هەروەها رێکارەکانی خۆپارێزی لە قوتابخانەکان دەگیرێتە بەر.
س.س