کوردستانی
لە سنووری هەرێمی کوردستان بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە دوو برا بریندار دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوو برای خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە یەکێکیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بووە، ئەوەی دیکەشیان لە بەرزایی کەوتووەتە خوارەوە.
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "کۆسار روستەم نەژاد" بە سەختی بریندار بووە.
کۆسار خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازراوەتەوە، هەروەها برای کۆسار بە ناوی "ئەکرەم روستەم نەژاد" هاوکات و لە هەمان شوێن بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەستێکی شکاوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی شمشێڕ سەر بە شاری پاوە بوون و لە سنوورەکانی نەوسوود کۆڵبەرییان کردووە.
س.س
س.س