کوردستانی

خەسرۆ گۆران: لە سلێمانی تاکتیکی هەڵبژاردنمان بەکارهێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەسرۆ گۆران: لە سلێمانی تاکتیکی هەڵبژاردنمان بەکارهێناوە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ گەڕانەوەی بارەگاکانیان بۆ شاری کەرکوک چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی عیراقن و باس لەوەش دەکات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بازنەکانی سلێمانی تاکتیکی هەڵبژاردنیان داناوە.

کەناڵی مەودا میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەودا میدیا دەڵێت "لە شاری کەرکوک بە دوو بەربژێر بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقمان کردووە یەکێکیان ژنە و ئەوی دیکەیان پیاوە".

لەبارەی ئەوەی بۆ لە شاری کەرکوک دوو بەربژێریان هەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، خەسرۆ گۆران دەشڵێت "لەو شارە توانای دەرچوونی دوو بەربژێرمان هەیە".

 بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوەش دەکات "داوامان لە حکومەتی عیراق کردووە بۆ گەڕانەوەی بارەگاکانمان بۆ شاری کەرکوک چاوەڕێی بڕیاری ئەوانین" 

 خەسرۆ گۆران بۆ مەودا میدیا ئاماژە بەوەش دەکات "لە بازنەکانی شاری سلێمانی پێنج بەربژێرمان هەیە هەموویان ئافرەتن" سەبارەت بەوەی جیاواز لە هەموو بازنەکان، پارتی لە شاری سلێمانی سەرجەم بەربژێرەکانی ئافرەتن خەسرۆ گۆران وتی "ئەوە تاکتیکی هەڵبژاردنە پەیڕەومان کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین بەربژێرمان دەربچێت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan