کوردستانی

"تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە و تیمەکانمان دەگەڕێن بە دوای تەرمی باوک و منداڵەکەی"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە و تیمەکانمان دەگەڕێن بە دوای تەرمی باوک و منداڵەکەی"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قەزای سۆران ناوچەیەکی گەشتیارییە و ساڵانە لە بۆنەکاندا گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکات، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆرانیش دەڵێت "لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا نزیکەی 25 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی قەزای سۆرانیان کردووە".

کەناڵی مەودا میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە

بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا نزیکەی 25 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی قەزای سۆرانیان کردووە، هەروەها ئێمە پێشبینیمان دەکرد رێژەی هاتنی گەشتیاران زۆر زیاتر بێت، بەهۆی رێگە نەدان بە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عیراق لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا".

باسی لەوەشکرد "دوێنی لە سێیەم رۆژی جەژندا سێ هاوڵاتی خەڵکی شنگال کە ئەندامی یەک خێزانبوون و لە دایک و باوکێک و منداڵەکەیان پێکهاتبوون لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنکان، تەنها تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە و تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمی باوک و منداڵەکەی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan