کوردستانی
سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان هەڵهاتووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی هەڵهاتنی سلێمان هەڵشۆیی روونکردنەوە دەدات، رایدەگەیەنێت ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و تەنها دەنگۆیە بڵاوبووەتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ مەرامی تایبەت و بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت بڵاویان کردووەتەوە کە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان رایکردووە، بۆ ئەو مەبەستە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 456 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە و لە ئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی راپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییمان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە بە تایبەت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، چونکە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە نادروستانە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەروونی هاوڵاتییان و بە تایبەت ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی کردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە.
س.س