کوردستانی

قایمقامی دوکان: نزیکەی سەد ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی دوکان: نزیکەی سەد ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکان
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی قەزای دوکان ئاماری رووداوەکان و سەردانی گەشتیارانی بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی قەزای دوکان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت لەماوەی سێ رۆژی جەژندا نزیکەی سەد ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکان.

سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان رایگەیاند "لای ھەموان روونە قەزای دوکان وەک جوانترین ناوچەی گەشتیاری ھەرێم و عیراق بە تایبەت لەکاتی بۆنەکاندا ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاوڵاتییان و گەشتیاران رووی تێدەکەن، ئێمەش وەک ئیدارەی دوکان ئامادەکاری تەواومان بۆ ڕۆژانی جەژن کردبوو بە ھەماھەنگی کارمان کردووە تا کەشێکی ئارام بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین".

ئاماژەی بەوەکرد "لە سێ رۆژی جەژندا نزیکەی سەد ھەزار گەشتیار و ھاوڵاتیی روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری قەزای دوکان کردووە،  لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا یەک رووداوی خنکان لە سنووری ئاوی دوکاندا تۆمارکراوە کە گەشتیارێکی عەرەب بووە و تەرمەکەشی بە کەمتر لە کاتژمێرێک دۆزراوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "وەک شارەوانی و کۆمپانیای پاککەرەوەش توانیویانە زیاتر لە 60 تەن خۆڵ و خاشاک کۆبکەنەوە, هەروەها 11 رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە، شەشی وەرگەڕان بووە و چواری پێکدادان و یەکێکی شێلان بووە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە".
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan