کوردستانی
حەب و بەخاخ; جۆرە نوێیەکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمەریكی بڵاویكردەوە ژمارەیەك كۆمپانیای دەرمان و تاقیگەی حكومی كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی چەند ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنا نوێ و جیاواز.
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەکات "ئەو ڤاکسینە وەك حەب یاخود بەخاخی لوت بەكاردەهێنرێت و هەڵگرتنی ئاسان دەبێت بەراورد بەو ڤاكسینانەی ئێستا هەیە".
ئاماژە بەوەش دەکات "ئەو ڤاکسینە توانای دابینكردنی بەرگریی هەیە كە ماوەیەكی زیاتر بمێنێتەوە و زیاتر چالاك بێت دژە جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ روونیشی دەکاتەوە "دوو ڤاكسین هەیە پەرەی پێدەدرێت وەك حەب لە رێگەی قووتدانەوە بەكاردەهێنرێت و حەوت پێكهاتەی دیكەش هەیە كە وەك بەخاخی لوت بەكاردەهێنرێت و پێدەچێت لە كۆتایی ئەمساڵ یاخود ساڵی داهاتوو بەرهەمبهێندرێت".
ک. ر