کوردستانی
هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە دابەشكردنی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نزیکەی دوو مانگ دەبێت لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، بڕیارە ئەمەریکا مووچەی سێ مانگیان بۆ بنێرێت.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندووین 20ی ئایاری 2021 ئەمەریکا پارەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان "ئەو پارەی ئەمەریکا دەینێرێت مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەرتی پێشمەرگە و بنکەکانی مەشق و راهێنانە".
س.س