کوردستانی
شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکەمین شەپۆلی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرم بێت.
بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە بەتایبەتی ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک، هاوکات رۆژ بە رۆژ پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە هاوینی ئەمساڵ بەراورد بە هاوینی ساڵانی رابردوو زۆر گەرمتر دەبێت.
پ.ح