کوردستانی
سەرەڕای بەکارخستنی وێستگەیەکی نوێ پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی مانگی رەمەزانەوە خشتەیەکی پێدانی کارەبای نیشتمانی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبا دەدرا بە هاوڵاتییان، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هاوکات لەگەڵ کردنەوەی وێستگەیەکی نوێ لە گەرمیان پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمبووەتەوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی مەودا میدیا لەئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خواستی زۆر بەکارهێنانی کارەبای نیشتمانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمبووەتەوە، هاوکات وێستگەیەکی نوێ لە گەرمییان دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە.
سەبارەت بە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان و بەکارخستنی وێستگەیەکی نوێ لە گەرمیان مەودا میدیا پەیوەندی بە سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی کرد بەڵام ئامادەنەبوو هیچ روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بدات و رەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی لابێت.
سەبارەت بە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان و بەکارخستنی وێستگەیەکی نوێ لە گەرمیان مەودا میدیا پەیوەندی بە سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی کرد بەڵام ئامادەنەبوو هیچ روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بدات و رەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی لابێت.
پێشتر ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کردنەوەی وێستگە نوێکەی گەرمیان کاریگەری باشی دەبێت لەسەر زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان، هەروەها دەتوانین کارەبای سێ پارێزگای خوارووی عیراق دابین بکەین لە بەرامبەر پێدانی سووتەمەنی".
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بۆ مانگی رەمەزان زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدا بە هاوڵاتییان، هەروەها لەسەر هەمان خشتە بەردەوامبوون بۆ رۆژانی جەژن، بڕیار وابوو وەزارەتی کارەبا بەردەوام بێت لەسەر پێدانی زیاتر لە 20 کاتژمێر و بە کارخستنی وێستگە نوێکەش پێدانی کاتژمێرەکانی زیاتر دەکرد، بەڵام لەئێستادا پێچەوانەبووەتەوە و پێدانی کارەبا کەمیکردووە.
پ.ح
پ.ح