عیراقی

ئاڵا تاڵەبانی: چیتر رێگە نادەین یاری بە قوتی هاوڵاتییان بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵا تاڵەبانی: چیتر رێگە نادەین یاری بە قوتی هاوڵاتییان بکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەک ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکات سەبارەت بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و رایدەگەیەنێت رێگە نادەن یاری بە قوتی هاوڵاتییان بکرێت.

ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نامەیەكدا کە ئاراستەی ھەر سێ سەرۆكایەتییەكەی حكومەتی ھەولێر و بەغدای کردووە ئاماژەی بەوەکردووە "تكایە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رابگرن و واز لە رۆتیناتی فاشلی نووسینگەكان بھێنن، لای ھەمووان ئاشكرایە كە پرسی پەسەندكردنی بودجەی عیراق چەندە بەلای خەڵكی پارێزگاكانی عیراقەوە گرنگ بوو، دوو ھێندەش خەڵكی ھەرێمی كوردستان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەو پرسە بوون".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرباری ڕێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا و پەسەندكردنی بەشە بودجەی ھەرێم دەبینین ھێشتا لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامە و فەرمانبەرانی ھەرێم مافی خۆیان بە تەواوەتی وەرناگرن، بۆیە داواكارم بە زووترین كات بێنە سەرخەت و چیتر رێگە نەدەن یاری بە قوتی ھاووڵاتییان بكرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان