کوردستانی

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خوێندن لە خوێندنگەکان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خوێندن لە خوێندنگەکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە سەرجەم خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوازی تەناوب خوێندنی ناو پۆل دەستیپێکردەوە و مامۆستایەکی سەرەتاییش بڕیارەکە بە بڕیارێکی دروست دەزانێت.

مامۆستا پەخشان عەلی مامۆستای خوێندنگەیەکی سەرەتایی بە مەودا میدیای راگەیاند "دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناو پۆل بڕیارێکی دروست بوو، بەهۆی ئەوەی سیستمی ئۆنڵاین کێشەی زۆری بۆ خوێندکار دروستکردبوو، بەتایبەت خوێندکارانی سەرەتایی پۆلەکانی یەک و دوو و سێ".

ئاماژەی بەوەشکرد "سیستمی ئۆنڵاین کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی تێگەیشتنی خوێندکار هەبوو، دایک و باوکان رەخنەی ئەوەیاندەگرت، منداڵەکانییان گرفتی تێگەیشتنییان بۆ دروستبووە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی راگرت وسیستمی ئۆنڵایم پەیڕەوکرا، ئەمڕۆش بەشێوەی تەناوب خوێندنی ناو پۆل دەستیپێکردەوە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan