عیراقی

کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دێت
مەودا میدیا-

ئەندامـێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "هەر بڕە پارەیەک لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، دەبێت کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنرێت، هەروەها تائێستا نازانرێت لیژنەی حکومەتی هەرێم کەی سەردانی بەغدا دەکات".

شیروان میرزا, ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "لێبڕینی مووچە بابەتێکی نایاساییە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بهێنێت، داهاتی نەوتی و نانەوتی بەشی دابینکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دەکات بەبێ لێبڕین، هەروها بەغدا ئەو بەشە بودجەیەی کە رەوانەی دەکات، بڕەکەی هەرچەندە بێت دەبێت کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە لیژنەیەکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی میکانزمێک بۆ زانین و رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بە حکومەتی عیراقی، سەردانی بەغدا بکات، بەڵام تائێستا وادەی سەردانەکە نازانرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان