کوردستانی

چەند بڕیارێک سەبارەت بە چوونە سەر چیای گۆیژە دەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێک سەبارەت بە چوونە سەر چیای گۆیژە دەرکرا
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی سەبارەت بە چوونە چیای گۆیژە و مانەوە لەسەر چیاکە دەرکرد و رایگەیاند مانەوە بە شەو تا بەیانی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17 ئایاری 2021 لە دیوانی قایمقامییەتی سلێمانی سەبارەت بە پاراستنی  چیای ئەزمەڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبوەوە و چەند بریارێکییان دەرکرد.

دەقی بڕیارەکانی قایمقامییەتی سلێمانی:

١.لەزووترین کاتدا دەست دەکرێت بە ئاگر بڕ  بۆ پاراستنی ئەزمڕ و گۆیژە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و زیان گەیاندن بە دارو ژینگەی چیاکە.

٢.کۆشک و خواردنگەکانی سەرچیاکە پێویستە مۆڵەتی رێگەپێدانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان ھەبێت و پابەند دەکرێن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن .

٣. مانەوەی گەشتیار و ھاوڵاتی لە شەواندا تاکو بەیانی و خەوتن لە چیاکە قەدەغەیە.

٤.ئاگرکردنەوە لەسەر چیاکە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

٥.تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ رێگری لە سوتانی چیاکەو ئەگەری ئاگر کەوتنەوە.

٦.تیمی ھێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن. 

٧.داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن  دەکەین لە بڵاوکردنەوەی ھەڵمەتێکی فراوانی ھۆشیارکردنەوە بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی ھاوکارمان بن .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan