کوردستانی
مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مامۆستایانی وانەبێژی سەیدسادق بەهۆی پێنەدانی مافەکانیان گردبوونەوە و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، داوا دەکەن هەرچی زووە ماف و شایستەی داراییان بۆ دابینبکرێت.
بەختیار محەمەد، مامۆستای وانەبێژ لە سنووری قەزای سەیدسادق-سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ مافەکانیان بۆ دابین نەکراوە، گردبوونەوە و ناڕەزاییمان ئەنجامدا و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمەی مامۆستایانی وانەبێژ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانمان وەک پێویست نییە، تا داوکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن".
پ.ح